کێشە و گرفتەکانی هەڵەبجە دەبرێتە دانیشتنی سێ شەممەی پەرلەمانی کوردستان

(0) / / كوردستان / هەڵەبجە


Mar 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

بۆ یادی 33 هەمین ساڵۆگەڕی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، بڕیارە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ڕۆژی سێ شەممەی خۆی بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان کێشە و گرفتەکانی ئەو پارێزگایە تاوتوێ بکات.

لە ڕاگەێندراوێکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە کە لە دانیشتنی ڕۆژی سێ شەممەدا بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان کێشە و گرفتەکانی پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی چارەسەرکردنیان تاوتوێ دەکرێت./.