یەکێتی لە سەر گەمارۆدانی سلێمانی هەڕەشە لە پارتی دەکات

(0) / / كوردستان / پارتی یەکێتی


Apr 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند کە بە هۆی کەمی ناردنی پارە لە لایەن حکومەتەوە بۆ سلێمانی دەست بۆ پاشەکەوتی خەڵک براوە لە ناو بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە.

عێزەت سابیر ڕایگەیاند کە حکومەت 275 ملیار دینار بۆ مووچەی سلێمانی دەنێرێت و ئەوی دیکەی پێویستە لە سلێمانی دابین بکرێت تا دەگاتە 375 ملیار بۆ دابەشکردنی مووچە.

ناوبراو وتی کە بەدەر لەوەش مانگانە 40 ملیار دینار بۆ خەرجی و پرۆژەکان پێویستە و مانگانە 125 ملیار دینار کورتهێنان هەیە و هەولێر دەڵێت سلێمانی دەبێت خۆی ئەوە دابین بکات.

عێزەت سابیر وتی کە لە سێ مانگەی یەکەمی 2022 سلێمانی 90 ملیار دینار قەرزار بووە و بە ناچاری دەستی بۆ هەندێک پارە لە ناو بانکەکان بردووە.

وتیشی کە ئارامگرتنی یەکێتی سنوری هەیە و ئەگەر پارتی لەو گەمارۆدانەی بەردەوام بێت، ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاری دیکەی دەبێت./.