وادەی سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / بەشیر حەداد


Mar 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی سەردانیکردنی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا ئاشکرا کردووە.

بەشیر حەداد ڕایگەیاندووە کە بەر لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە، شاندەکەی هەرێمیش سەردانی بەغدا دەکات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێشتا وادەی ئەو کۆبوونەوەش لە پەرلەمانی عێراق دیاری نەکراوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە داوا کراوە پەرلەمان لە سەر پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 کۆبوونەوەیەکی تایبەتی هەبێت./.