ئەمریکا: ڕووسیا بووەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ڕووسیا ئۆکرانیا


May 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە جیاوازیی نێوان چین و ڕووسیا ئەوەیە کە چین کێشەیە بەڵام ڕووسیا بووەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرێسدا شرۆڤەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیای کرد و وتی کە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نەک تەنیا ئەورووپا بەڵکوو ئاسایش و سەقامگیری جیهانی خستووەتە مەترسییەوە.

ناوبراو وتی کە پوتین دەتوانێت هەر ئەمڕۆ شەڕی ئۆکرانیا ڕابگرێت و هێزەکانی لەم وڵاتە بکشێنێتەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی کە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا بە هەموو شێوازێک پاڵپشتی لەم وڵاتە دەکەین./.