ڕێواس فایەق: تەنیا فریای ناوبژیکردن دەکەوین

(0) / / كوردستان / ڕێواس فایەق


Mar 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی کە لەم خولەی پەرلەمان ناکۆکییە سیاسییەکان بە شێوازێک ڕەنگیداوەتەوە کە کۆنتڕۆڵکردنی ئاسان نییە و کاریگەری زۆریشی لە سەر کارەکانی پەرلەمان هەبووە.

ڕێواس فایەق لە وتارێکیدا لە دیالۆگی "ڕۆڵی پەرلەمان لە سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان" وتی کە ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکان لە هیچ خولێکدا وەک ئێستا نەبووە و ئێمە تەنیا فریای ناوبژیکردن دەکەوین، هەم لە ناو هۆڵی پەرلەمان و هەم لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان.

ناوبراو وتی: فراکسیۆنەکان تووشی دابڕان بوون کە هەندێکیان ڕاگەێندراوە و هەندێکی دیکەی ڕانەگەێندراوە، لە گەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کە کۆدەبینەوە پێمان دەڵێن کە دەسەڵاتمان بە سەر ئەم و ئەودا نییە، ئەمە بەشێکە لە کێشەکان بەڵام بەمەشەوە ڕێز لە تایبەتمەندی ناو فراکسیۆنەکان دەگرین.

ڕێواس فایەق قەیرانی کۆرۆنا و ناکۆکییە سیاسییەکانی بە دوو هۆکاری کاریگەر لە سەر کارەکانی پەرلەمانی کوردستان ناو برد./.