سعوودیە سەرقاڵی کڕینی درۆنی تورکیایە

(0) / / ئاسیا / ئەردۆغان سعوودیە تورکیا


May 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

گۆڤارێکی تورک ڕایگەیاندووە کە سعوودیە دەیەوێت دەیان درۆنی تورکیا بکڕێت.

گۆڤاری خەبەر تورک ڕایگەیاندووە کە سعوودیە دەیەوێت بۆ بەهێزبوونی بواری بەرگریی خۆی بە دەیان درۆنی پێشکەوتووی تورکیا بە ناوی بەیرەقدار بکڕێت.

گۆڤارەکە ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ سعوودیە لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی کردووەتەوە.

سعوودیە لە ساڵی 2020 گرێبەستێکی 200 ملیۆن دۆلاریی بۆ کڕینی درۆنەکانی تورکیا واژۆ کرد بەڵام دیار نییە کە تا ئێستا تورکیا درۆنەکانی ڕادەستی ئەو وڵاتە کردووە یان نە./.