وادەی بەستنی کۆنگرەی پارتی ڕاگەێندرا

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


May 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وادەی بەستنی کۆنگرەی 14 ی ئەم حیزبەی ڕاگەیاند.

مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی لە لێدوانێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەم حیزبەی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە پرسی کۆنگرە، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دەوروبەر، ئەو ئاستەنگانەی هاتوونەتە پێشەوە و هەروەها چاکسازی لە ناو حکومەت تاوتوێ کراوە.

ناوبراو وتی کە پارتی جەخت لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکاتەوە.

وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند کە کۆنگرەی ئەم حیزبە لە مانگی 10 بۆ 11 ی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت./.