لە کۆبوونەوەی ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق چی گوزەرا؟

(0) / / ئاسیا / ڕەوتی سەدر چوارچێوەی هەماهەنگی


May 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە ئەندامانی سەربەخۆ هەوڵ دەدەن حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە بە پێی بۆچوونی خۆیان نەک پێشنیارەکانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی پێک بهێندرێت.

باسم خەشان ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی سەبارەت بە قەیرانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ خستەڕوو.

ناوبراو وتی: کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردوو بە بەشداریی زۆربەی ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و لە سەر ئەو ڕێکەوتن کرا کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە لایەن ئەندامانی سەربەخۆوە بە پێی ئەو دەنگەی بە دەستیان هێناوە، مافی خەڵکە.

خەشان وتی کە ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق لە سەر ئەوەش گەیشتوونەتە ڕێکەوتن کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە لە سەر بۆچوون و شێوازی ئەوان بێت نەک پێشنیارەکانی هەر دوو لایەنی سەرەکی، واتە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی.

وتیشی کە ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق بە ئامانجی ڕزگارکردنی وڵات لەم دۆخە چەقبەستووە، پرۆژە پێشنیارێک دەخەنەڕوو کە سەرەتا ڕووی لە خەڵکە و پاشان لایەنە سیاسییەکان./.