بڕیاری دەستبەسەرکردنی عەلی حاتەم سولێمان دەرکرا

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی عەلی حاتەم سولێمان


May 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

دادگای نەجەف بڕیاری دەستبەسەرکردنی عەلی حاتەم سولێمان لە کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی سوننەی عێراقی دەرکرد.

بە هۆی سکاڵای ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدانی عێراق، دادگای نەجەف بڕیاری دەستبەسەرکردنی عەلی حاتەم سولێمان ی دەرکرد.

ناوبراو کە وەک میری هۆزی دلێم ناوی دەبرێت، مانگی ڕابردوو بە شێوازێ لەناکاو گەڕایەوە عێراق.

سولێمان لە لایەنگران و پاڵپشتیکارانی سەرەکیی خۆپێشاندانەکانی ناوچە سوننەنشینەکانی عێراق لە ساڵی 2014 و کۆتایی دەسەڵاتەکەی نوری مالیکی بووە کە ئەو خۆپێشاندانانەش گەیشتە سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی یەک لە سەر سێی خاکی عێراق.

ناوبراو بە هاوکاریکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق تۆمەتبارە.

گەڕانەوەی عەلی حاتەم سولێمان کاردانەوەی توندی هەندێک لایەنی سیاسی عێراقیی لێکەوتەوە./.