یەکێتی ئەورووپا: دانوستانەکان لە گەڵ ئێران دەست پێدەکاتەوە

(0) / / ئەورووپا / دانوستانەکانی ڤیەننا ئەنریکە مورا جۆزپ بۆرێڵ


May 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەردانی جێگرەکەیی بۆ ئێران بە ئەرێنی ناو برد و وتی کە ئەم سەردانە بووە هۆی موڵەتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە.

جۆزپ بۆرێڵ ڕایگەیاند کە سەردانەکەی ئەنریکە مورا بۆ ئێران زۆر ئەرێنی بووە و دانوستانەکان لە گەڵ ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێدەکاتەوە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی کە دانوستانەکانی ڤیەننا لە گەڵ ئێران ڕاگیرابوو بەڵام سەردانەکەی مورا موڵەتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بە دەست هێنا.

بۆرێڵ هیوای ئەوەشی خواست کە ئێران و لایەنەکانی دیکە بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڤیەننا بگەنە ڕێکەوتن./.