تورکیا دەڵێت سەرکردەی نوێی داعشمان دەستبەسەر کردووە

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داعش


May 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە سەرکردەی نوێی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پرۆسەیەکی دژە تیرۆری ئیستەنبووڵ دەستبەسەر کراوە.

میدیاکانی تورکیا لە سەر زاری بەرپرسانی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایانگەیاند کە سەرکردەی نوێی داعش لەم وڵاتەدا دەستبەسەر کراوە.

پێگەی بلۆمبێرگیش لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی تورکیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە سەرکردەی نوێی داعش لە پرۆسەیەکی دژە تیرۆری ئیستەنبووڵ دەستبەسەر کراوە.

ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە کە پۆلیسی دژە تیرۆر و هەواڵگری کەسێکیان دەستبەسەر کردووە کە پێیان وایە لە کاتی کوژرانی سەرکردەی پێشووی داعش لە لایەن ئەمریکاوە لە سوریا لە مانگی شوبات، سەرکردایەتی ئەم گرووپەی لە ئەستۆ گرتووە.

میدیاکانی تورکیا ئەو کەسەیان بە ناوی ئەبولحەسەن قورەشی ناو بردووە، بە بێ ئەوەی ئاشکرای بکەن چۆن دەستیان بەو زانیارییە گەیشتووە.

بەرپرسانی تورکیا هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەستبەسەرکردنی قورەشی ئاگادار کراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بە فەرمی ئەم هەواڵە ڕابگەێنێت./.