لاوڕۆڤ: ڕووسیا و بەحرەین ڕەزامەندییان لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی هەیە

(0) / / ئاسیا / سرگێی لاوڕۆڤ


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا بەحرەینییەکەی ڕایگەیاند کە مۆسکۆ و مەنامە ڕەزامەندییان لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی هەیە.

سرگێی لاوڕۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد زیانی ڕایگەیاند کە هەر دوو وڵاتی ڕووسیا و بەحرەین ڕەزامەندییان لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی هەیە. ئەندامێتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی لە پاش ئاڵۆزییەکانی ساڵی 2011 ی ئەو وڵاتە هەڵپەسێردرا.

لاوڕۆڤ سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنناش وتی کە هەڵوێستی ئەمریکا زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانی تووشی کێشە کردووە./.