پارتی و یەکێتی کەی کۆدەبنەوە؟

(0) / / كوردستان / پارتی یەکێتی


Jun 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو هەر دوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

عەلی حوسێن ڕایگەیاند کە هەر دوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە نزیکترین کاتدا کۆدەبنەوە و هۆکاری دواکەوتنەکەشی لە ئێستادا دیداری یەکێتی بووە.

ناوبراو لە سەر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە لە هەفتەی داهاتوودا دڵنیایی داوە.

ئەو بەرپرسەی پارتی وتی کە ئێمە لە گەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستانین لە وادەی خۆیدا بەڵام دەبێت گوێ لە لایەنەکانی دیکەش بگرین تا بگەینە بۆچوونێکی دیاریکراو و هەموو پێی ڕازی بن./.