باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق بە فەرمی دەستبەکاربوو

(0) / / ئەمەریکا / بەرهەم ساڵح ئلینا ڕومانۆسکی


Jun 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە بەغدا، نامەی دەستبەکاربوونی خۆیی بە فەرمی ڕادەستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

ئلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، نامەی دەستبەکاربوونی فەرمی خۆیی ڕادەستی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد.

بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی ئەمریکا و پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی خواستووە.

لە لایەکی دیکەوە، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆیی بۆ کارکردن لە عێراق دەربڕی و پابەندبوونی وڵاتەکەیی بۆ پاڵپشتی لە عێراقێکی سەقامگیر و گەشەسەندوو دووپات کردەوە و هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا پەرەی زیاتر بستێنێت.

ڕومانۆسکی کە لە ساڵی 2019 باڵیۆزی ئەمریکا لە کوێت بووە، وەک جێگرەوەی متیۆ تۆلەر دەستنیشان کرا./.