پلاسخارت جارێکی دیکە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆدەکاتەوە

(0) / / كوردستان / جنین پلاسخارت هێمن هەورامی


Jun 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە کۆبوونەوەی دووەمی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە گەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەی پلاسخارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم پێنج شەممەی داهاتوو بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنەکان و خاڵە هاوبەشەکان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو وتی کە ئەگەر ئیرادەیەکی سیاسی هەبێت و بە پەلە یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە و کۆمیسیۆن کارا بکرێتەوە، دەکرێت لە یەکی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنەکان بکرێت، بە پێچەوانەی ئەمەش دەکرێت لە نزیکترین کاتدا پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.

جنین پلاسخارت کۆتایی مانگی ڕابردوو لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنەکان کۆبووە./.