بۆ دۆخی ئەمنی دیالە ئاڵۆزە؟

(0) / / فایلی تایبەت / ئەحمەد موسەوی داعش پارێزگای دیالە


Jun 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرەڕای بەردەوامبوونی پرۆسە سەربازی و ئەمنییەکان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دیلاە، بەڵام ئەم پارێزگایە هێشتا لە ڕووی ئەمنییەوە دۆخێکی ئاڵۆزی هەیە و کردەوە و هێرشە تیرۆریستییەکان لەم پارێزگایەدا ڕووی لە زیادبوون کردووە.

پارێزگای دیالە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا بەردەوام لە ڕووی ئەمنییەوە دۆخێکی ئاڵۆزی هەیە و ئەندامان و پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەم پارێزگایە دەبینرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پرۆسە سەربازی و ئەمنییەکانی هێزەکانی عێراق چەندین مانگە لە پارێزگای دیالە بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان بە ژمارەیەکی زۆرەوە لەم پارێزگایە بوونیان هەیە.

بەرپرسانی پارێزگای دیالە دۆخی ئەمنی ئاڵۆزی ئەم پارێزگایە و بوونی کردەوە و هێرشە تیرۆریستییەکان بە چەند هۆکارێک دەزانن:

  • لە ڕووی جوگرافییەوە دیالە لە زنجیرە چیای حەمرین و قەرەچوخ نزیکە و ئەمەش بووەتە حەشارگەیەک بۆ تیرۆریستانی داعش.
  • بوونی چەندین دەزگا و ناوەندی بڕیار لە پارێزگای دیالە.
  • نەبوونی ستراتیژێکی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی پلانە ئەمنییەکان.

ئەحمەد موسەوی نوێنەری پارێزگای دیالە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بەردەوامی ئاڵۆزی و کێشە ئەمنییەکان لەم پارێزگایە، بووەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاکە بە گشتی.

ناوبراو ڕەخنەی لەوە گرتووە کە کردەوە تیرۆریستییەکان ڕۆژانە دەکرێن و هیچ پلان و پرۆژەیەکی ئەمنی و سەربازی بۆ ڕێگری لەم دیاردەیە نییە.

ئەسەدی ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی داعش پیشاندەری کەلێنی ئەمنی و سەربازی لە پارێزگای دیالەیە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکانی پارێزگای دیالە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن و لێپرسینەوەیان لە گەڵدا دەکرێت.

وتیشی کە ئەو بەرپرس و فەرماندانەی لە بەرامبەر دۆخی ئەمنی دیالە کەمتەرخەم بوون، لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە./.