کۆشکی سپی: بایدن سعوودیە بە هاوبەشێکی ستراتیژی دەزانێت
(0) /
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سعوودیە بە هاوبەشێکی گرنگ لە کۆمەڵەیەک لە ستراتیژییە ناوچەیی و جیهانییەکان دەزانێت.
کارین جان پیێر لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کەناڵی سی ئێن ئێن سەبارەت بەوەی کە ئایا بایدن هێشتا لەو بڕوایەدایە کە سعوودیە دەبێت بەلاوە بنرێت، وتی: سعوودیە لە 8 دەیەی ڕابردوو هاوبەشی ستراتیژیی ئەمریکا بووە و سەرجەم سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا لە گەڵ سەرکردەکانی سعوودیە کۆبوونەتەوە.
ناوبراو وتی کە سعوودیە لە شەڕی دژ بە داعش هاوکاری هاوپەیمانانی کردووە و هێزەکانی ئەمریکاش لەو وڵاتە جێگیر کراون.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: سەرۆک کۆمار لە گەڵ هەر کەسێک کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بێت کۆدەبێتەوە و پێی وایە کە پەیوەندی لە گەڵ سەرکردەکانی سعوودیە لەم پێناوەدایە./.
تێبينيێك بنێرە: