هاوسەرۆکی یەکێتی: حکومەت زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هەڵەبجە بکات

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە کە زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەم شارە بکات.

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا بەو بۆنەوە وتی کە پێویستە گوێ لە کوسوکاری قوربانییەکان بگیرێت.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا وتی: لە یادی ئەو مەرگەساتەدا دەڵێین پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شارەکە و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان برینی هەڵەبجەییەکان ساڕێژ ناکات بەڵام ئەرکی حکومەتە کە زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بکات./.