دوو ئەندامی پەرلەمانی میسر داوای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا دەکەن

(0) / / ئەفریقیا / عەبدولفەتاح سیسی


Feb 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوو ئەندامی پەرلەمانی میسر داوای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە و سوریایان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لە ئێستادا هیچ بەربەستێک لە بەردەم ئەو پەیوەندییانەدا نەماوە.

مستەفا بەکری ئەندامی پەرلەمانی مسیر وتی کە وڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد هیچ زیانێکی بە حکومەتی قاهیرە نەگەیاندووە بەڵکوو دیمشق لە شەڕی دژ بە تیرۆر پاڵپشتیشی کردووە.

ناوبراو وتی کە چەندین خاڵی هاوبەش لە نێوان هەر دوو وڵاتدا هەیە و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسریش بە چەندین جار جەختی لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا کردووەتەوە.

هەروەها عەلا عیزام ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی میسر ستایشی شەڕی دژ بە تیرۆری لە سوریا کرد و وتی کە ئاسایشی وڵاتی سوریا پاراستنی ئاسایشی میسرە و بە پێویستی دەزانین کە سوریا بۆ ئامێزی گەلی عەرەب بگەڕێتەوە.

ناوبراو وتی کە بەیاننامەکەی سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر کە جەختی لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی کردووەتەوە، زۆر گرنگە./.