کۆبوونەوەی بارزانی و حەلبوسی – خەنجەر لە هەولێر بەڕێوەچوو

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی محەممەد حەلبوسی خەمیس خەنجەر


Jun 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕۆژی شەممە 11 ی حوزەیران پێشوازیی لە هەر دوو سەرکردەی سوننەی عێراق کرد.

 لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و محەممەد حەلبوسی – خەمیس خەنجەر، هەر دوو لا بیر و ڕایان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرد.

سەردانەکەی ئەو دوو سەرکردەی سوننە بۆ هەولێر لە کاتێکدایە کە بڕیارە مەسعود بارزانی دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق ڕابگەێنێت و هاوکات موقتەدا سەدریش هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کردووە./.