ئەمریکا سزای نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئێران


Jun 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بە سەر چەند کۆمپانیایەکی چینی، ئیماراتی و تۆڕێکی ئێرانیی چالاک لە هەناردەی بەرهەمەکانی پترۆکیمیادا سەپاند.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کە ڕۆژی پێنج شەممە 16 ی حوزەیران بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە ئەمڕۆ نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تۆڕێک لە وەبەرهێنەرانی پترۆکیمیای ئێران و چەند کۆمپانیایەک لە چین و ئیمارات کە پاڵپشتی لە کۆمپانیای بازرگانی پترۆکیمیای ئێران دەکەن خستووەتە ڕیزی سزاکانەوە.

کەسێکی چینی، کەسێکی هۆڵەندی و 9 کۆمپانیا لە ئێران، چین و ئیمارات بە تایبەت کۆمپانیای پترۆکیمیای خارک کەوتوونەتە ڕیزی سزاکانەوە.

برایان نیلسۆن جێگری کاروباری تیرۆریزم و زانیاری دارایی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی درێژە بە دیپلۆماسیی ئامانجدار بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی بەرامبەر بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دەدات./.