حەلبوسی فەرمانێکی لە دژی سەدرییەکانی پەرلەمان دەرکرد

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Jun 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی ئەندامێتی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدری پەسەند کرد و ڕایگەیاند.

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەک شەممە 19 ی حوزەیران، کۆتایی ئەندامێتی 73 پەرلەمانتاری دەست لە کار کێشراوی ڕەوتی سەدر بە تایبەت حاکم زامڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ڕاگەیاند.

بڕیارە ئەو کاندیدانەی ناویان لە پاش کاندیدە سەرکەوتووەکانی ڕەوتی سەدرەوە لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی عێراق هاتووە، شوێنی ئەوان بگرنەوە و دانیشتنێکی پەرلەمان بۆ سوێندخواردنیان بەڕێوە بچێت./.