لاهور شێخ جەنگی لە بەغدایە
(0) /
هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا دەرکەوت و لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بینرا.
لاهور شێخ جەنگی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لە گەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەتەوە.
کۆبوونەوەکەش پەیوەندی بەو سکاڵایەوە هەیە کە ناوبراو لە ماوەی ڕابردوو لە دادگای کەرخ لە دژی سەرکردەکانی یەکێتی و دوورخستنەوەی لەو حیزبە تۆماری کردووە.
دەوترێت کە کۆبوونەوەکە زیاتر ڕاوێژکاری بووە بۆ بەرچاوڕوونی هەندێک مادەی یاسایی و دەستووری./.
تێبينيێك بنێرە: