لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاو کردەوە
(0) /
هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووە و پاش ئەوەش پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگیدا هاتووە کە " ڕۆژی دووشەممە لە شاری بەغدا سەردانی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقم کرد و لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا ".
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەو چاوپێکەوتنەدا جەخت کراوەتە لە سەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە سازان و ڕێکەوتنێکی گشتگیر بۆ ڕزگاربوون و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراق لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێک کە جێی متمانە و خواستی هاووڵاتیان بێت./.
تێبينيێك بنێرە: