مووچەکەی ئەردۆغان هەرای ناوەتەوە

(0) / / ئەورووپا / ئەردۆغان


Jun 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا لە پارتی گەلی کۆماری ڕایگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە فەرمانێکدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو مووچەکەی خۆیی زیاد کردووە.

لێدوانەکانی ئوزگور ئوزڵ جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی مووچەی ئەردۆغان هەرای ناوەتەوە.

ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند لە ئەردۆغان فەرمانێکی کۆماریی بۆ زیاترکردنی مووچەکەی خۆی دەرکردووە.

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە مووچەکەی ئەردۆغان بۆ 141453 لیر زیاد بووە و ئەم مووچەش لە مانگی کانوونی دووەم لە سەدا 40.4 بەرز بووەتەوە.

ئەو سیاسەتمەدارەی تورکیا بە هۆی دۆخی ئابوری تورکیاوە ڕەخنەی لە ئەردۆغان گرتووە و ڕایگەیاندووە کە دۆخی نالەباری ئابوری تورکیا بۆ ئەردۆغان جێی گرنگی نییە./.