هۆکاری سەردانی شاندە سەربازییەکەی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / وەزارەتی پێشمەرگە


Jun 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، ئامانجی شاندەکەش هەماهەنگییە لە گەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق و تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش.

شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە لایەن فەریق عیسا عوزێر سەرۆک ئەرکانی وەزارەت سەرۆکایەتی دەکرێت و جێگرانی سەرۆک ئەرکان و بەڕێوەبەری گشتییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەشی لە گەڵە.

بڕیارە شاندە سەربازییەکەی هەرێمی کوردستان لەم سەردانەدا لە گەڵ سەرۆک ئەرکان و ئۆپەراسیۆنەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق کۆببێتەوە.

ئامانجی شاندەکەش بریتییە لە وتووێژ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش و دابیکردنی پێداویستی لۆجستی و چارەسەرکردنی کێشەی قوتابیانی کۆلێژەکانی سەربازی./.