وەزارەتی پێشمەرگە چۆن باسی یەکەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەکات؟

(0) / / كوردستان / وەزارەتی پێشمەرگە


Nov 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، یەکەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو.

ئۆپەراسیۆنەکەش لە ڕۆژی شەممە 6 ی تشرینی دووەمی 2021 لە نێوان هێزەکانی میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بووە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە لە میانەی بە یەکگەیشتنی ئەو دوو هێزەدا بە ئامادەبوونی فەرماندەیی هێزەکانی فەرەنسا لە عێراق، چاوپێکەونی نێوان فەرماندەی میحوەری مەخمور و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بەڕێوەچووە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان بە تەواوی پاککراوەتەوە. هەروەها لە قۆناغی دووەمیشدا ئەو دوورگە ناوەندییە دووردەستانەی کەوتوونەتە سەر زێی گەورە و تیرۆریستان وەک مۆڵگە بەکاریان دەهێنا، پاککراونەتەوە./.