ئامارێکی تاوانەکانی داعش لە ساڵی 2021 بڵاو کرایەوە
(0) /
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێکی لە سەر تاوانەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناوچە کێشە لە سەرەکان بڵاو کردووەتەوە.
لەو ئامارەدا هاتووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 31 ی 11 ی 2021، تیرۆریستانی داعش 229 کردەوەی تیرۆریستییان لە ناوچە کێشە لە سەرەکان ئەنجامداوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئەو تاوانانەی داعشەوە، 356 کەس شەهید و 480 کەس بریندار بوون و 33 کەسیش ڕفێندراون.
دامەزراندنی لیوای هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق، یەکێک لەو ڕێکارانە بووە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کێشە لە سەرەکان گیراوەتەبەر./.
تێبينيێك بنێرە: