وەزارەتی پێشمەرگە داوای مووچەی قەرز لە حکومەتی هەرێم دەکات
(0) /
جێگری سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە بە فەرمی داوا لە حکومەت کراوە مووچەی یەک مانگ بە قەرز بداتە لیوا هاوبەشەکان بەڵام وەڵامێکی نەبووە.
لیوا قارەمان کەمال وتی کە وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڵ حکومەت و وڵاتانی هاوپەیمان بۆ دابینکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لە سەر هێڵە و داوا لە حکومەت کراوە کە تا گەیشتنی ئەو پارەیە، یەک مووچە بە قەرز بداتە وەزارەتی پێشمەرگە.
ناوبراو وتی کە دواکەوتنی پارەی هاوپەیمانان بەندە بە کێشەی تەکنیکی خۆیانەوە و نازانین کە بۆ دواکەوتووە./.
تێبينيێك بنێرە: