عەلاوی هۆشداری دەدات

(0) / / ئاسیا / ئەیاد عەلاوی


Jun 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە هۆشدارییدا کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە بێ بەشداریی ڕەوتی سەدر تەنیا دۆخی سیاسی ئەم وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات.

ئەیاد عەلاوی کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە بێ سەدرییەکان کە براوەی هەڵبژاردنەکان بوون، ئەنجامێکی بەدەر لە ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی سیاسی و ناوخۆیی عێراق نابێت.

عەلاوی وتی کە باشتر بوو هەوڵەکان بە ئاراستەی پاشگەزکردنەوەی ڕەوتی سەدر لە کشانەوەیان لە پەرلەمان و هەروەها بەڕێوەچوونی وتووێژی نیشتمانی بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان و لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان دەبوو.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە بێ لەبەرچاوگرتنی براوە و دۆڕاو دەست بە وتووێژێک بکەن کە ئەنجامەکەی پێکهێنانی حکومەتێک بێت کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەکانی عێراق بکات./.