بایدن بۆ سوپاسی تایبەتی ئەردۆغانی کرد؟

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jun 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی هاوتا تورکەکەی خۆی بە بۆنەی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی گەنم و دانەوێڵەکان سوپاسی کرد.

جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مەدرید لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە.

بایدن بە هۆی ئاسانکاریی تورکیا بۆ گەیاندنی گەنم و دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازاڕەکانی جیهان سوپاسی ئەردۆغانی کرد.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها بە بۆنەی ڕەزامەندیی تورکیا لە سەر ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، سوپاسی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی کرد.

ناوبراو بەرامبەر بە ئەردۆغان وتی کە کارەکەت جوانە و دەمەوێت سوپاست بکەن.

شەوی سێ شەممە تورکیا، سوید و فینلەندا ڕێکەوتنێکی سێقۆڵییان لە سەر ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ واژۆ کرد./.