پارتی باس لە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەکات
(0) /
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەێندراوێکی سەبارەت بە زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتن و تاوان لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە پرسی چەک پێویستی بە هەڵمەتێکی گەورەی نیشتمانی هەیە.
فراکسیۆنی پارتی دانی بەوەدا ناوە کە چەک بووەتە هۆکاری ماڵکاولی و وێرانکردنی چەندین خێزان و کوشتنی خەڵک.
ڕاشیگەیاندووە کە ماوەیەک پێش ئێستا پرۆژەیاسای چەک لە پەرلەمان بووە یاسا و جێبەجێکردنەکەشی کاریگەری گەورەی دەبێت.
فراکسیۆنی پارتی هەروەها پاڵپشتی خۆیی بۆ بڕیارەکەی مەسرور بارزانی سەبارەت بە چەکەوە دەربڕیوە./.
تێبينيێك بنێرە: