تورکیا: دۆخی تەندرووستی ئۆجەلان باشە
(0) /
تورکیا بە فەرمی لە سەر دەنگۆی مردنی عەبدووڵا ئۆجەلان هاتە دەنگ و ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە ژیاندایە و دۆخی تەندرووستیی باشە.
نووسینگەی داواکاری گشتی بورسە وەڵامی دەنگۆکانی پەیوەست بە تەندرووستی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیای دایەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی ئەو نووسینگەیەدا هاتووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ناڕاست و بێ بنەما لە سەر مردنی عەبدووڵا ئۆجەلان کە لە گرتووخانەی ئیمرالیدایە، بڵاو بووەتەوە، ئێمە بە فەرمی ڕایدەگەێنین کە ناوبراو لە ژیاندا ماوە و دۆخی تەندرووستی باشی هەیە.
داواکاری گشتی بورسە ڕایگەیاندووە کە ڕای گشتی گوێ بەو جۆرە دەنگۆیانە نادات./.
تێبينيێك بنێرە: