ئەردۆغان: سوید 37 کەسمان ڕادەست دەکات

(0) / / ئەورووپا / ئەردۆغان


Jul 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی نێوان ئەنکەرە و هەر دوو وڵاتی سوید و فینلەندا دەبێت لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە ئەنکەرە بە وردی چاودێری بڕگەکانی ڕێکەوتنە هاوبەشەکەی لە گەڵ سوید و فینلەندا دەکات.

ناوبراو وتی کە ئەو دوو وڵاتە دەبێت کۆتایی بە چالاکی ئەندامانی پەکەکە و گویلەنییەکان بێنن.

ئەردۆغان وتی کە سوید بەڵێنی ڕادەستکردنی 37 تیرۆریستی بە ئێمە داوە./.