دوو وەزیری بەریتانیا وازیان لە پۆستەکانیان هێنا

(0) / / ئەورووپا / بۆریس جۆنسۆن


Jul 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیرانی دارایی و تەندرووستی بەریتانیا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە وازیان لە پۆستەکانیان هێنا.

ڕیشی سوناک وەزیری دارایی بەریتانیا لە پاش دەست لە کار کێشانەوەی لە نامەیەکدا بۆ جۆنسۆن ڕایگەیاند کە خەڵک چاوەڕوانی ئەوەن حکومەت بە درووستی، شیاو و جیدی هەنگاو بنێت.

ساجد جاوید وەزیری تەندرووستی بەریتانیاش بە هەمان شێوە وازی لە پۆستەکەی هێناوە و ڕایگەیاند کە چیدی ناتوانێت بە ویژدانێکی ئاسوودە درێژە بە کارەکانی لە حکومەتدا بدات.

دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دارایی وەک دووەم کەسی کابینەی بەریتانیا لە پاش بۆریس جۆنسۆن، لێدانێکی گەورەیە لە حکومەتی ئەو وڵاتە و وەزیری تەندرووستیش ڕۆڵی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا هەبووە./.