مەترسیدارترین ژنە فەرەنسیی ئەندامی داعش بناسن

(0) / / ئەورووپا / فەرەنسا داعش


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە نێو ئەو کەسانەی ئەندامی داعش کە بۆ وڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە، پێشەنگی ژنە داعشەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە دەبینرێت.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی سێ شەممە 5 ی تەمموز ڕایگەیاند کە 35 منداڵ و 16 ژنە هاوسەری ئەندامانی داعشی لە سوریاوە گەڕاندووەتەوە.

لە نێو ئەو ژنانەش بۆ فەرەنسا گەڕێندراونەتەوە، بەناوبانگترینی ئەوان دەبینرێت کە پەیوەندییان بە داعشەوە کردبوو، واتە ئەمیلی کۆنیک، ئەو کەسەی کە لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو.

ناوبراو دەستبەجێ پاش گەیشتنی بە فەرەنسا بە بڕیاری دادوەری دژە تیرۆر و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپی تیرۆریستی داعش دەستبەسەر کرا.

ئەمیلی کچی پلەدارێکی سەربازیی فەرەنسا و لە ڕیزی یەکەم ژناندا بووە کە پەیوەندییان بە گرووپی تیرۆریستی داعشەوە کردووە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کانوونی یەکەمی 2014 ناوبراوی خستە ڕیزی مەترسیدارترینی تیرۆریستیەکان و فەرمانی گرتنی نێودەوڵەتیی بۆ دەرکرا. ساڵێک پاش ئەوەش دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ناوی خستە ڕیزی داواکراوەکانەوە.

بە کەوتنی داعش لە ساڵی 2017، ئەمیلی لە لایەن هێزە کوردییەکانی سوریاوە دەستبەسەر کرا و لەو وڵاتەش زیندانی کرا.

ناوبراو دایکی 5 منداڵە لە سێ لەوان لەدایکبووی سوریان و لە سەرەتای 2021 بۆ فەرەنسا گەڕێندراونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە گرتووخانەی هێزە کوردییەکانی سوریا هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو./.