چین و ئەمریکا پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە

(0) / / ئەمەریکا / وانگ یی ئەنتۆنی بلینکەن


Jul 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە گەڵ ئەمریکا ڕێکەوتووە سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ شەممە 9 ی تەمموزی 2022 ڕایگەیاند کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی جی 20، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە گەڵ ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەتەوە و لە سەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات گەیشتوونەتە ڕێکەوتن، ئەمەش پاش ئەو هەوڵانەی کە درابوون بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوانیان.

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا لە سەر بنەمای مامەڵەی هاوشێوە و سوودی هاوبەش ڕێکەوتوون و بڕیار دراوە وتووێژەکانی گرووپی کاری چینی – ئەمریکی باشتر بکرێن لە پێناو بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر./.