یەکگرتوو سێ بژاردە بۆ پرسی سەرۆک کۆمار دەخاتەڕوو

(0) / / كوردستان / جەمال کۆچەر پارتی یەکێتی


Jul 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە سێ پێشنیار و بژاردە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی هەیە.

جەمال کۆچەر وتی: سێ بژاردە لە بەردەم پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە کە بریتین لە، یان لە گەڵ یەک کاندید ڕێکبکەون، یان لە سەر کاندیدێک ڕێکبکەون کە لە لایەن نوێنەرانی سەربەخۆی پەرلەمانەوە دەناسرێت یان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بخەنە ئەستۆی پەرلەمانی عێراق.

ناوبراو وتی کە لە پاش پشووەکانی جەژن ئەو پێشنیارانە تاوتوێ دەکرێن و بژاردەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە لایەن پەرلەمانەوە بەهێزترە./.