سەرکردەی نوێی داعش کێیە؟

(0) / / ئاسیا / داعش


Jul 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پێگەی سۆمریەنیوزی ڕاگەیاندووە کە گرووپی تیرۆریستی داعش سەرکردەیەکی نوێی دەستنیشان کردووە.

 سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە بە پێگەی سۆمریەنیوزی ڕاگەیاندووە کە براکەی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش وەک سەرکردەی نوێی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستنیشان کراوە.

سۆمریەنیوز لە سەر زاری ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە سەرکردەی نوێ " جومعە عەواد ئیبراهیم بەدری " لە ڕابردوودا بە ئەبومحەممەد جۆلانی ناسراو بووە کە لە ئێستادا بە ناوی ئەبولحەسەن هاشمی قۆرەیشی دەناسرێت.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرکردەی نوێی داعش لە ڕابردوودا چەندین پلەی فەرماندەیی سەربازیی لەو گرووپە تیرۆریستییەدا هەبووە، بەدەر لەمەش، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی داعش بووە.

گرووپی تیرۆریستی داعش سێ ساڵ بەر لە ئێستا لە تۆمارێکی دەنگیدا مردنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی خۆیی ڕاگەیاند./.