لە کۆبوونەوەکەی ماڵی بەرهەم ساڵح چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Mar 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق کە بەشداریی لە کۆبوونەوەکەی ماڵی سەرۆک کۆمار کردووە، ئاشکرای کردووە کە بڕیار دراوە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لە کاتی دەنگدان لە سەر پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان کۆدەنگ بن.

جەمال کۆچەر ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق وتی کە لەو کۆبوونەوەدا بڕیار دراوە فراکسیۆنە کوردییەکان لە کاتی پەسەندکردنی هەر دوو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 و دادگای فیدراڵی عێراق کۆدەنگ و هاوڕا بن.

ناوبراو هەروەها وتی کە لێژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە بە بەشداری ژمارەیەک سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق پێکهاتووە./.