نێچیرڤان بارزانی: بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقمان بە دڵە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆیی بۆ بڕیارێکی پەرلەمانی عێراق دەربڕی. بڕیارەکەش ئەوەیە کە حکومەتی بەغدا پابەند بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکات.
نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پاڵپشتی خۆیی بۆ بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەربڕی و وتی: پشتگیری و پاڵپشتی خۆم ڕادەگەێنم بۆ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ گوشارخستنە سەر حکومەتی فیدراڵی بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراقیش کردووە کە وەک بەرپرسیاریەتی یاسایی و ئەخلاقی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو و ژەهراویکراوی هەڵەبجە و هەنگاوی کرداری بنێت./.
تێبينيێك بنێرە: