پارتی کێی کردووەتە سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاریی کۆنگرە؟

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Jul 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئامادەکارییەکانی بۆ بەستنی کۆنگرەی 14 دەستپێکردووە و سەرۆکی ژێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەشی دیاریکرد.

میدیاکانی پارتی ئەمڕۆ یەک شەممە 24 ی تەمموزی 2022 ڕایانگەیاند کە مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە ئیدریس هادی ی وەک سەرۆکی لێژنەکە دیاری کردووە.

ناوبراویش ڕایگەیاندووە کە بڕیارە بەم نزیکانە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی 14 لە لایەن مەکتەبی سیاسییەوە بدرێتە لێژنەکە و بەوەش ئامادەکارییەکان دەست پێبکات./.