مەسرور بارزانی هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Mar 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا هۆشداریی دا و داوای لە هاووڵاتیانیش کرد کە پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن.

مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە سەر لە نوێ ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و پێویستە هەمووان پێکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە هاوکاری بکەین.

ناوبراو داوای لە خەڵک کردووە کە خۆیان و خۆشەویستەکانیان بپارێزن، دەمامک ببەستن و ڕێنماییە تەندرووستییەکان لە بەرچاو بگرن./.