ڕووسیا لە دژی زیلێنسکی بڕیاری یەکلاکەرەوەی دا

(0) / / ئەورووپا / زیلێنسکی سرگێی لاوڕۆڤ


Jul 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی وتی کە ئامانجی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا ڕزگارکردنی خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕژێمەکەی زیلێنسکییە.

سرگێی لاوڕۆڤ لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە وتی کە ڕووسیا دەیەوێت زیلێنسکی و حکومەتەکەی بڕووخێنێت.

ناوبراو وتی کە ئامانجمانە لە پێناو ڕزگارکردنی خەڵکی ئۆکرانیا لە ڕژێمەکەی کیێڤ یارمەتیدەری ئەوان بین.

لاوڕۆڤ وتی کە خەڵکی ڕووسیا و ئۆکرانیا درێژە بە ژیانی هاوبەشی خۆیان دەدەن و بە دڵنیاییەوە کە ئێمە هاوکاری خەڵکی ئۆکرانیا دەکەین تا لە شەڕی ئەو ڕژێمەی دژی ئەوانە ڕزگاریان بێت./.