سوننەی عێراق پاڵپشتی لە محەممەد شیاع سودانی دەکات

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Jul 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەسایەتی و سیاسەتمەداری ناسراوی سوننە پاڵپشتی خۆیی بۆ کاندیدبوونی محەممەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند.

ئەحمەد جبوری ناسراو بە ئەبومازن سەرۆکی حزبی " الجماهیر الوطنیە " و لە کەسایەتییە سیاسییە ناسراوەکانی عێراق پاڵپشتی خۆیی بۆ کاندیدبوونی محەممەد شیاع سودانی ڕاگەیاند و ناوبراوی بە یەکەم کاندیدی سەرۆک وەزیران ناو برد کە لەو کەسانە نەبووە لە دەرەوەی عێراق دانیشتبێت.

جبوری ڕایگەیاندووە کە سودانی بە دوور لە کەشی ئاڵۆزییەکان و تۆمەتبارکردنەکانە و ناسنامەی بیانیی نییە و ئەمەش هەمان داواکاری خۆپێشاندەرانە.

ئەبومازن جەختیکردووەتەوە کە دەبێت هاوکاریی شیاع سودانی بکرێت لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێک بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی عێراقییەکان./.