چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە پاش خۆپێشاندانی سەدرییەکان بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی


Jul 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعەی عێراق ڕایگەیاندووە کە شاندێکی بۆ دانوستانی پێکهێنانی حکومەت لە گەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پێکهێناوە.

لە ڕاگەێندراوێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەی پێنج شەممە 28 ی تەمموزی 2022 بڕیاری پێکهێنانی شاندێکی دانوستانکار بۆ وتووێژ لە گەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەرکرا.

ڕاشیگەیاندووە کە کۆبوونەوەکانی ئەو شاندە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان لە ڕۆژی هەینی دەست پێدەکات.

پاش کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی لە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، سەدر لایەنگرانی ڕژاندە سەر شەقامەکان و ڕوبەڕوی ئەم هەوڵە بووەتەوە./.