ئەمریکا: ئەیمەن زەواهیری کوژراوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەیمەن زەواهیری


Aug 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەیی بۆ سەر ئامانجێک لە شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان پشتڕاست کردەوە و وتی کە لەو هێرشەدا بەرپرسێکی باڵای قاعیدە کوژراوە. هەواڵە نافەرمییەکان باس لە کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی قاعیدە دەکەن.

 پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا لە کابوڵ کە لە لایەن حکومەتی تاڵیبانەوە ئیدانە کرا، واشنتن ئەنجامدانی ئەو هێرشەی پشتڕاست کردەوە.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لەو هێرشەدا بەرپرسێکی باڵای قاعیدە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بووە و سەرکەوتووانە ئەنجام دراوە و زیان بە کەسانی مەدەنیش نەگەیشتووە.

چەند سەرچاوەیەکی میدیایی بە تایبەت ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایانگەیاندووە کە کوژراوەکە ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی قاعیدە بووە./.