لاهور شێخ جەنگی باس لە ڕاپەڕینی چەکداری دەکات

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و بەرپرسان و خۆپێشاندەران وتی کە بەردەوامبوونی ئەم شێوازە ڕوبەڕوبونەوەی گەل، سەر دەکێشێت بۆ ڕاپەڕینی چەکداری.

ناوبراو ڕایگەیاند: سەرەڕای باوەڕنەبوونم بە خۆپێشاندانی ناڕێکخراو کە ناتوانێت گۆڕانکاری ڕاستەقینە بکات، بەڵام ئەو هەڵسووکەوتەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە بەرامبەر بە ئەندامانی پەرلەمان و ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی سڤیل بینرا، بە هەموو شێوەیەک ڕەتی دەکەینەوە و بە هەنگاوێکی مەترسیداری دەزانین.

هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی کە ئەم هەڵسووکەوتە پاشەکشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین و داواکردنی مافی تاکەکەسی لە هەرێمی کوردستان.

لاهور شێخ جەنگی هۆشدارییدا کە دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەوە لە بەرچاو بگرن کە بەردەوامبوونی ئەم شێوازەی ڕوبەڕوبونەوەی گەل، سەر دەکێشێت بۆ ڕاپەڕینی چەکداری کە لەوانەیە هیچ کەس لە ئێمە ئاواتەخوازی نەبێت./.