ئەمریکا پەیامێکی بە پارتی و یەکێتی گەیاند

(0) / / ئەمەریکا / پارتی یەکێتی


Aug 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانی خۆیی لە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی پلاستیکی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی و ئەندامانی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەربڕی.

لە ڕاگەێندراوێکی 8 ی ئابی 2022 ی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاتووە کە بۆ ئەوەی دیمۆکراسی سەربگرێت پێویستە حکومەتەکان پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان بکەن کە دەستوور گەرەنتیی کردووە، لەوانەش ئازادی گردبوونەوە و خۆپێشاندانی ئاشتیانە، ئازادی ڕادەربڕین، مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و پرۆسەی یاسایی، مافی ڕۆژنامەنووسان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان بە ئازادی و بە بێ دستێوەردان کار بکەن.

ڕاگەێندراوەکە داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کردووە کە پێداچوونەوە بەم ڕێکارانە بکەنەوە./.