ڕێکەوتنێکی دووقۆڵی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی قوباد تاڵەبانی


Aug 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕێکەوتنێکی دووقۆڵیی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەیی ئاشکرا کردووە.

عەلی حەمەساڵح لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە ئەو کامێرانەی بڕیارە لە هەموو کوردستان دابنرێت لە سەرەتادا لە سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبێتە بارگرانییەکی زۆر لە سەر خەڵک لە بەر ئەوەی کە سیستەمی خاڵ بە خاڵ تێیدا جێبەجێ دەکرێت.

ناوبراو وتی کە ئەگەر پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت، کامێراکان لە لایەن کۆمپانیایەکەوە دادەنرێن و بەشێکی پارەی سەرپێچییەکان بۆ کۆمپانیاکە دەبێت، کامێراکان سەرجەمیان پێکەوە بەسراون بە جۆرێک ئەگەر ماوەی نێوان دوو کامێرا بە خێرایی یاسایی دە خولەک بێت بەڵام شۆفێرەکە بە نۆ خولەک بڕوات، کامێراکە دەیگرێت و سزا دەدرێت.

عەلی حەمەساڵح وتی کە تێبینیمان لە سەر شێوازی دانانی کامێراکان هەیە و بە گوێرەی گرێبەستێک کە وەزارەتی ناوخۆ کردووەیەتی کۆمپانیاکە 225 کامێرا دادەنێت و لە سەرەتادا لە سەدا 70 ی بۆ کۆمپانیاکە دەبێت تا پارەی خۆی دەردەکاتەوە.

ناوبراو وتی کە ئەگەر مانگانە بۆ نموونە داهاتی کامێراکان 20 ملیار بێت 14 ی بۆ کۆمپانیاکە دەبێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتی کە مانگی داهاتووش لە هەولێر ئەو کارە جێبەجێ دەکرێت و ئامانجەکەشی کۆکردنەوەی پارەیە نەک کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ./.